تاران/ ئەندامێکی حیزبوڵڵا و کچەکەی تیرۆر کران

تاران/ ئەندامێکی حیزبوڵڵا و کچەکەی تیرۆر کران

پەیامی کورد ... ئەندامێکی حیزبوڵڵا و کچەکەی تیرۆر کران

ئەندامێکی حیزبوڵڵای لوبنان و کچەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی باکووری تاران، پایتەختی ئێران، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە درانە ەبر دەستڕێژی گوللە و گوژرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئێرانییەکان، کاتژمیر ٩ی شەوی ڕابردوو، دوو چەکداری نەناسراو کە ماتۆریان پێبووە، لە شەقامی پاسدارانی تاران کە لەباکووری ئەو شارە هەڵکەوتووە، ئەندامێلکی حیزبووڵڵای لوبنان بە ناوی ”حەبیب داوود“ و کچەکەی بەناوی ”مریەم حەبیب“یان لە نێۆ ئۆتۆمبێلی خۆیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر دوویان دەستبەجێ کوژراون. 

 

میدیاکانی ئێران ئاشکرایانکردووە کە حەبیب و مەریەم، لەبەردەم ماڵی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق کوژراون.

 

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو دوو کەسەی بە ئەستۆ نەگرتووە و بکوژەکانیش دەستبەسەر نەکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە