پەیامی کورد ... تاران/ ڕنوو گیانی ٨ کەسی ئەستاند و چارەنووسی ٧ کەسیش نادیارە
وێنێ هەینی خەڵک بۆ شاخەوانی ڕوویان لە شاخ و بەرزاییەکانی تاران کردووە و بەهۆی هەرەس و ڕنووی بەفرەوە هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و حەوت کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران ڕووداوەکە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆی دوێنی هەینی ٢٥ی١٢ی٢٠٢٠ لە بەرزاییەکانی "کەلەکچاری دارئاباد" و "ئاهار"ی تاران ڕوو داوە کە بەفرێکی زۆری لێ باریوە و بەهۆی ڕنووی بەفرەوە هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە.
چەندین تیمی شاخەوانی و فریاگوزاری بە هانای ئەو خەڵکەکەوە ڕۆیشتوون هێشتا حەوت کەسیان بێسەروشوێنن.
میدیاکانی ئێران لەبارەی ڕووداوەکەوە هەواڵ و زانیاریی دژ بە یەکیان بڵاو کردووەتەوە و باس لەوە دەکرێت سەرەتا ١٠٠ کەس لەناو بەفر گیریان خواردووە و ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانی و بێسەروشوێنبووەکان لەوەش زیاتر بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە