بە پێی زانیارییەکان لە ووڵاتی ئەفغانستان ئەو تێرۆریستانەی کە " ئۆنیفۆرم " بە جل و بەرگی ئەرتەشی ئەمریکاوە دەرکەوتبوون کوژران .
لە ئەفغانستان لە نزیک وەزارەتی کار و باری ناوخۆی ئەو ووڵاتە ، لە پایتەختی کابۆل لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوولا ، هاتە زانین کە تێرۆریستان ئۆنیفۆرمی ئەرتەشی ئەمریکایان لەبەر کردووە .
یەکێک لەو تێرۆریستانە بۆمبێکی بە خۆیدا تەقاندەوە و ئەوانی دیکەش بە تەمای ئەوە بوون خۆیان بخەنە ناو وەزارەتی کار و باری ناوخۆی ئەو ووڵاتە ، بەلام پۆلیس ڕێگری کرد لەم کردەوەیە و لە ئەنجامی شەڕی نێوانیان هەموو ئەو تێرۆریستانە کوژران.
دوای ئاشکرا بوونی مژاری ئۆنیفۆرم "ناوەندی هەواڵی " ئاسۆشەیتێد پرێس " " AP " وێنەی ئەوانی لە چاپەمەنییەکانی جیهاندا بڵاو کردەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە