پەیامی کورد ... تێرۆریستانی ئیسلامی داوایان لە خوا کردووە بە کۆرۆنا زۆربەی مرۆڤایەتی لە ناو بچێت
گرووپی تێرۆریستی داعش ڕایگەیاندووە لە خوامان ویست کە ئازار و ئەشکەنجەی کافرەکان بدات بە ڤیرووسی کۆرۆنا و لە سەریان زیاتری بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ، المصدر نیوز بە پشت بەستن بە دامەزارەوە فەرمی میدیاکانی تێرۆریستەکان ئەم هەواڵەی بڵا کردەوە .
لەم هەواڵەدا هاتووە ، خواوەند ئەم نەخۆشییەی بۆ جیهان ناردووە تاکوو بۆت پەرەستەکان ئازار و ئەشکەنجە بدات . بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە ئەرتەشی مەسیحییەکان ناچار بوون بگەڕێنەوە ووڵاتانی خۆیان و لەگەڵ ئەم هەمەگیر بوونە بەرەنگاربوونەوە بکەن .
هەروەها لەم پەیامەدا هاتووە : " ئێمە داوا لە خوا دەکەین کە ئازار و ئەشکەنجەی ئەوان زیاد بکات و خەڵک لەگەڵ ئیمان لە سەرتاسەری جیهان دا نەجات و ڕزگار بکات . " لەم دۆخەدا سەربازە جیهادییەکانمان فشارەکانی خۆیان لە سەر دوژمن زیاد کردووە و هیچ کات جەنایەتەکانی ئەوان لە دژی ئیسلامییەکان لە بیر ناکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە