گۆتێرێس : پێویستە ھەڕەشەکردن و دەستدرێژیکردن و بەندکردنی سەر رۆژنامەنووسان لەسەر کارەکانیان رابگیرێت

گۆتێرێس : پێویستە ھەڕەشەکردن و دەستدرێژیکردن و بەندکردنی سەر رۆژنامەنووسان لەسەر کارەکانیان رابگیرێت

پەیامی کورد... گۆتێرێس : پێویستە ھەڕەشەکردن و دەستدرێژیکردن و بەندکردنی سەر رۆژنامەنووسان لەسەر کارەکانیان رابگیرێت


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکیدا بە بۆنەی رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری رایگەیاند، تائێستاش لە ھەموو وڵاتانی جیھان رۆژنامەنووسان بەدەست رێگریکردن و ئازاردان و ھەڕەشەکردنەوە دەناڵێنن و لەسەر کارەکانیان دەستدرێژییان دەکرێتەسەر و ھەڕەشەیان لێدەکرێت و بەندیش دەکرێن، کەئەوەش پێشێلکردنی مافەکانیانە و پێویستە ھەموو ئەو پێشیلکارییانە رابگیرێن.

گۆتێرێس داواشی لە رۆژنامەنووسان کرد لەکاتی بڵاوکردنەوەی ھەر بابەتێکدا پشت بەسەرچاوەی رەسمی زانیاری دروست و باوەڕپێکراو ببەستن، چونکە زۆربوونی سەرچاوەکانی گەیاندن بەتایبەتیش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەھۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و بێبنەما بوونەتە ھۆی نائارامی تێکدانی ھەموو بوارەکانی ژیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە