بەوتەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، وڵاتەکەی ئامادەیی دەرریوە کە بەشداری لە ێرشی سەر سوریا بکات كە چاوەڕوان دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا بەسەرۆكایەتی ئەمریكا دەستپێبكات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تێرێزای مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاندووە، کە حكومەتەكەی چاوەڕوانی مۆڵەتی پەرلەمانی بەریتانیا ناكات بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداریكردن لەو هێرشەی كە چاورەِوان دەكرێت لە كاردانەوەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شاری دوما، بۆ سەر رژێمی سوریا ئەنجام بدرێت.
پێشتر (یرمی كۆربین) سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا رایگەیاندبوو، کە دەبێت حكومەت رەزامەندی پەرلەمان وەربگرێت بۆ بەشداریكردن لەهەر هێرشێكی چاوەڕوان كراو بۆ سەر سوریا.
ئاژانسە هەواڵییەکانی بەریتانیاش بڵاویانکردووەتەوە، کە كە كەشتییەكی جەنگی وڵاتەكەیان لەگەڵ كەشتیگەلی جەنگی ئەمریكا بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێكەوتووە بەمەبەستی بەشداریكردن لەو هێرشەی كە ئەمریكا سوورە لەسەر ئەنجامدانی بۆ سەر پێگەكانی رژێمی سوریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە