تێرێزا مەی: روسیا لەتێکدانی هاوپەیمانانی بەریتانیا شكستی هێناوە

تێرێزا مەی: روسیا لەتێکدانی هاوپەیمانانی بەریتانیا شكستی هێناوە

بەوتەی سەرۆك وەزیری بەریتانیا، روسیا بەشێوەیەكی گەورە لەهەوڵەكانی بۆ تێكدانی ڕیزەكانی هاوپەیمانانی بەریتانیا شكستی هێناوە، ئەوەش دوای ئەو هەوڵەی كە دابووی بۆ ژەهراویكردنی سیخوڕەكەی پێشووی روسیا لە وڵاتەکەی.

لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیری بەریتانیا،  رایگەیاند، کە "ئەگەر ئامانجی كرێملن دابەشكردن و تێكدانی هاوپەیمانەكانی ڕۆژئاوا بێت ئەوا هەوڵەكانی بەشێوەیەكی گەورە شكستیان هێناوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو، لەهەنگاوێكی هاوبەشدا لەگەڵ حكومەتەكانی ئەوروپادا، ئەمریكا، بریاریدا بەدەركردنی (٦٠) دیپلۆماتكاری روسیا بۆ سزادانی كرێملن لەسەر ئەو هەوڵەی دابووی بۆ ژەهراویكردنی سێرگەی سكریباڵی سیخوڕی پێشووی روسیا و كچەكەی لە بەریتانیا.
لای خۆشیەوە دەسەڵاتدارانی روسیا رەتیدەکەنەوە، کە دەستیان لە ژەهراویكردنی سكریباڵ و كچەكەیدا لە شاری ساڵزبری بەڕیتانیا هەبووبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە