سوپای عێراق ڕایگەیاند لەو کاتەی کە شاری مووسڵ لە دەست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگار بووە لە ساڵی ڕابردووە تا ئێستا ، هێزە عێراقییەكان تەرمی 1300 چەكداری تیرۆریستی داعشیان لەو شارەدا دۆزیوەتەوە.
لەمبارەیەوە محەمەد بەجاری عەمیدی سوپای عێراق لە مووسڵ ڕایگەیاند لەنێو ئەو تەرمانەی داعشدا، ڕێژەیەكی زۆر لە سەركردە و ئەمیری ڕێكخراوە تیرۆریستیەكە و كارمەندانی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش هەن.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە تەواوی تەرمەكانی تیرۆریستانی داعش یەك لەدوای یەك لە گۆڕ نراون و شاردراونەتەوە، ئەمەش دوای دابینكردنی قەبرستانێكی تایبەت لە ناوچەیەكی دوور لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە