پەیامی کورد ... تەشکیل کردنی هاوپەیمانی ئەورووپایی بۆ بەرهەمهێنانی واکسەنی کۆرۆنا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ .
چوار ووڵاتی ئەورووپایی ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد کە بەو هۆیەوە تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ واکسەنی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنیت و دەیخاتە بەردەستی خەڵکەکەی خۆیەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاڵمانیا ، فەرەنسا ، ئیتاڵیا و هۆڵەندا هاوڕا لەگەڵ گەورە بەرهەم هێنەری دەرمان ، هاوپەیمانییەکیان پیکهێناوە کە بەو پێیە تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ واکسەنی کۆرۆنا بەرهەم بهێنرێت و ٤٠٠ میلیۆن دووز لەو واکسەنە بخرێتە بەر دەستی خەڵکی ئەم ووڵاتانەوە . لایەنێکی دیکەی ئەم هاوپەیمانییە زانکۆی ئۆکسفۆرد ە کە زانا و لێکۆڵەرەوەکانی خەریکی کار کردنن لە سەر واکسەنێک لە دژی کۆرۆنا . کۆمپانیای ئاسترازێنکا ڕایگەیاند وولاتانی دیکەی ئەورووپایی کە مەیلی هاوکاری کردنیان هەیە دەتوانن لە ڕەوەندی دانانی سەرمایە بۆ لێکۆڵینەوەکان بەشداری بکەن .
ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە ، لێکۆڵەرەوانی ئۆکسفۆرد خەریکی لێکۆڵینەوەن لە سەر واکسەنی کۆرۆنا و هەر بە مەحزی دۆزینەوەی ئەوە دەخرێتە بەر دەستی خەڵکی ئەورووپاوە . ڕێکەوتننامەکە بەم شێوەیەیە کە سەرمایەی لێکۆڵینەوەکان لە لایەن هەر چوار ووڵاتەوە دەگیرێتە ئەستۆ ، تەنانەت ئەگەر ئەو واکسەنەی کە دەدۆزرێتەوە ، هیچ کارئامەیەکی نەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە