پەیامی کورد … کاتی کۆتایی هاتنی کۆرۆنا دیاری کرا
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگەیاند: گه‌شبینین به‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢ په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ كۆتایی پێ بێت.
دكتۆر هانس كلوج به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە لێدوانێكیدا، ڕایگەیاند: ساڵی ٢٠٢١ ساڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌بێت، به‌ڵام به به‌راورد به ساڵی ٢٠٢٠ هۆشیارتر و باشتر به‌ڕێوه ده‌برێت، گوتیشی پێموایه له سه‌ره‌تای ٢٠٢٢دا، په‌تای كۆڕۆنا كۆتایی دێت'.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وتیشی: خراپترین سیناریۆ بۆ ڤایرۆسه‌كه بووه‌ته ڕابردوو، چونكه به‌راورد به ساڵی ٢٠٢٠ كه تیایدا یه‌كه‌مجار ڤایرۆسه‌كه ده‌ستی به بڵاوبوونه‌وه كرد، ئێستا سه‌باره‌ت به‌و ڤایرۆسه خاوه‌ن زانیاری زیاترین.
گەشبینیەكانی تەندروستی جیهانی لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، ١١٢ ملیۆن كەسی تێپەڕاندو زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٧٩ هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە