پەیامی کورد... بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە لە ئێران؛ دوو کەس کوژران
ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە باکووری ئەو وڵاتە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە شاری کەرەجی سەربە پارێزگای ئەلبورز کەوتووەتە خوارەوە.
دەشڵێت، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی پەیام لە شاری کەرەج کەوتووتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەخستووەتەڕوو، ئەو ئاژانسە باسی لەوەکردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە