مەسرور بارزانی: رێگا نادەین بارودۆخی ھەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستووری و نابەرپرسانه‌

مەسرور بارزانی: رێگا نادەین بارودۆخی ھەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستووری و نابەرپرسانه‌

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی: رێگا نادەین بارودۆخی ھەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستووری و نابەرپرسانه‌


مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت رێگا نادەن بارودۆخی ناوخۆی ھەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستووری و نابەرپرسانە و وتی "پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێن ".

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کردووە لە ھانس سادنی باڵیۆزی ھۆڵەندا لە عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا تاوتوێکراون .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی و گرنگی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە مه‌سرور بارزانی جەختی کردووەتەوە لە پێویستیی پابەندبوون و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان ھەردوولا و رایگەیاندووە "ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەندە بە جێبەجێکردنی دەستوور و رێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان".

مەسرور بارزانی لە بارەی دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە ڕێگا نادەن بارودۆخی ناوخۆی ھەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستووری و نابەرپرسانە، دووپاتیشی کردووەتەوە کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێن.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ھۆڵەندا لە عێراق، ھانس سادنی رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پتەوتر بکات، ھەروەھا پشتیوانی ھۆڵەندای بۆ بەھێزبوون و گەشەسەندانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق فیدراڵییدا دووپاتکردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە