پەیامی کورد ... ترامپ هۆشداری دایە یەکیتی ئەورووپا و ڕایگەیاند یان لەگەڵ ئێمەدا ووتوووێژ دەکەن یا خود پاشهاتی قورسی ئابووری دەبێ قەبووڵ بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە دەنگێکی هەڕەشە ئامێزەوە بە ئەورووپاییەکانی ووت : دەبێ لەگەڵ واشینتۆن بکەونە ناو ووتوووێژی تیجارییەوە ، لە بەر ئەوەی کە ئەگەر وا نەکەن ئەمریکا هەوڵگەڵێک ئەنجام دەدات کە ئەورووپا وا لێدەکات بکەوێتە دۆخێکی زۆر قورس و ناڵەباری ئابوورییەوە .
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا کە لە سەرەتادا لەگەڵ لێئۆ وارادکار ، سەرۆکوەزیری ئیرلەند لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسانی ئامادە لە کۆشکی سپی دا قسەی دەکرد ، بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکیتی ئەورووپا لە دەوڵەتەکانی پێشووی خۆیدا لە ووتوووێژی ئابووری لەگەڵ واشینتۆن خۆی بە دوورگرتووە ، بەڵام ئێستا ئامادەی ئەنجامدانی ئەم جۆرە ووتوودۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا کە لە سەرەتادا لەگەڵ لێئۆ وارادکار ، سەرۆکوەزیری ئیرلەند لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسانی ئامادە لە کۆشکی سپی دا قسەی دەکرد ، بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکیتی ئەورووپا لە دەوڵەتەکانی پێشووی خۆیدا لە ووتوووێژی ئابووری لەگەڵ واشینتۆن خۆی بە دوورگرتووە ، بەڵام ئێستا ئامادەی ئەنجامدانی ئەم جۆرە ووتووژانەیە ، ووتی : " ئەوان ئامادەن لەگەڵ ئێمەدا قسە بکەن ، بەڵام ئەگەر ئامادە نەبن قسە بکەن ، کاردانەوەی قورسی ئابووری بۆ ئەوان بە دواوە دەبێت .ئێمە لە سەر زۆربەی کەل و پەلەکان تاکس دادەنێین ، لەبەر ئەوەی کە یەکیتی ئەورووپا ڕەفتاری زۆر زۆر نامرۆڤانەی لەگەڵ ئێمەدا هەبووە ، لە ڕادەبەدەر نا ئینسافانە . ئەویش بۆ ساڵیانی دوور و درێژ و بۆ ماوەی چەندین دەیە " .
سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەم قسانەی لە کاتێکدا دا خستە بەر باس کە " وارادکار " ووتی لەگەڵ بیرۆکەکەی ئەو سەبارەت بە گرینگی دەرچوونی سەربازانی بەریتانیا لە ئەورووپا هاوڕا نییە . ترامپ یش هەروەها هەر لەم دانیشتنەدا ووتبووی کە ئەنجامدانی هەمە پرسی دووبارە لە سەر دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیتی ئەورووپا " ناعادیلانەیە " و لەندەن دەبێ ئەم یەکیتییە بە جێ بهێڵێت . هەروەها ووتی لەوەی کە بەڕێوە چوونی ئەم ووتوووێژانە بە باشی پێش نەچووە ، سەری سووڕ ماوە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا تائێستا چەندین جار داوای لە یەکیتی ئەورووپا کردووە کە لە ئەگەری بەردەوامی دۆخی ئێستادا ، لە هاوردەکردنی هەندێک کەل و پەلی ئەورووپی لەوانەش ئۆتۆمبێلگەلی ئاڵمانی پێشگیری دەکات یانیش لە سەر هاوردەکان تاکسی زۆر قورس دابنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە