پەیامی کورد ... ڕووسیا بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی کەشتییەکانی ناتۆ لە دەریای بارێنتز کاردانەوەی نیشاندا
سێناتۆر ئالێکسی پووشکۆف ئۆپراسیۆنی ناتۆی لە دەریای بارێنتز بێ مانا وەسف کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێناتۆر ئالێکسی پووشکۆف ئۆپراسیۆنی ناتۆی لە دەریای بارێنتز بێ مانا وەسف کرد . سەرەتای مانگی مەی ٤ کەشتی ناتۆ بە ناوەکانی کەشتی " دۆناڵد کۆک " ، " فرانکلین ڕۆزڤێڵت " ، " پۆرتێر " ، " هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتی " کۆنت " ی ناوگانی بەریتانیا گەیشتنە ناو ئاوەکانی دەریای بارێنتز تاکوو ئۆپراسیۆنی دەستەبەرکردنی ئەمنییەت ئەنجام بدەن .
پووشکۆف سێناتۆری ڕوسی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : چەند مانگ بو ناتۆ لە بێکاری یا نەیدەزانی چی بکات و ئێستا سەرلە نوێ دەست بە کار بووە ! ، کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و بەریتانیا گەیشتوونەتە ناو دەریای بارێنتز لەنزیکی سنوورەکانی ڕووسیا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ووڵاتی نەرویج لە بەشداری کردنی ئەم ئۆپراسیۆنە خۆی بە دوور گرت و ئەوەی بە مەترسی و ناپێویست زانی . لە دۆخی بەربڵاو بوون و گشتگیر بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا ، ناتۆ تەنیا بێ مانا بوونی ئۆپراسیۆنەکەی خۆی خستووەتە بەرچاو و گرینگی پێدەدات ."
پێشتر ناوگانی ڕووسیا ڕاێگەیاندبوو کە لە سەر ئۆپراسیۆنەکانی ناتۆ چاودێری تەواوی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە