پەیامی کورد ... ٢٠ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو دەرەوە چوون
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند کە ئەمساڵ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە و رویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کەناڵی (سکای نیوز)ی راگەیاندوە بەتەنیا لە ئەمساڵدا٣٢ هەزار گەنجی عێراقی کە نزیکەی ٢٠ هەزاریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامارەکان بە وردی لە سەرچاوەی تایبەتی دەزگاکەوە وەرگیراون، لەو وڵاتانەی کە گەنجانی هەرێمی کوردستان پێێدا تێپەڕدەبن، ساڵانە دو جار ئەو ئامارانە بڵاو دەکەنەوە، ئامارەکان بە بەراورد بە ساڵی رابردو رو لە هەڵکشانە، سەرباری ئەوەی رێگاکانیش گیراون بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە