پەیامی کورد ... پێشبینی شکستی ناتۆ لە ئەگەری هێرش کردنی بۆ سەر ڕووسیا
پلەدارێکی ئەمریکی شکستی ناتۆی لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا پێش بینی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک رائیدی خانەنشین کراوی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ، مارک گانزینگر ڕایگەیاند کە بۆچی ناتۆ لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و چین تووشی شکستێکی زۆر قورس دەبێت . ئەو لەمبارەیەوە بۆ لاپەڕەی Defense News بەم جۆرە دەنووسێت .
بە ووتەی ئەم ئەفسەرە ، وەزارەتی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕێگای پەرەپێدان و بەرفراوانکردنی هەڵەی بۆ هێزە چەکدارەکانی هەڵبژاردووە . پێنتاگۆن بە ڕێنموونی واژەی " کوالێتی باشترە لە فراوانی " خەریکی کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەرتەشی ووڵاتەکەیەتی و هیوادارە کە تەکنۆلۆژیاگەلی نوێ ببێتە هۆکاری زیادبوونی کارئامەیی بەرەنگاربوونەوەکەی . ماوەی ٣٠ ساڵە کە ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ درووست کردن و ئاوەدانی " وێرانکاری دەکات .
ئەم کارناسە ووتی ئێستا ویلایەتەیەکگرتووەکان هێزی تەواوی بۆ بەرگری و بەرپەچدانەوەی بەرامبەرەکەی لە ڕێکارگەلی دوور ، ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی هێرشی ئەتۆمی و بەرەنگاری و پارێزگاری لە ووڵاتی نابێت .
بۆ سەرکەوتن لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و چین ، ئەم ووڵاتە پێویستی بە ئەرتەشێکە کە بتوانێ هێرشێکی ڕێک و پێکی بەرفراوان ئەنجام بدات و هیرشەکە لە ناو قووڵایی خاکی دوژمن دا پەرە پێبدات . گانزینگر هەروەها دەنووسێت هەموو ئەمانە دەبێ لە ماوەی چەند کاتژمێرێک دا ڕووبدات ، ئەگەر نا هاوڕەقیبەکانی واشینتۆن بە خیرایی باڵتیک و تایوان داگیر دەکەن .
ئەرتەش جەخت دەکاتەوە ، تەنیا فڕۆکە ، بۆمب هاوێژکەنا و فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەوەی پێنجەم ، دەتوانن بە خێرایی چاڵێنجەکانی جیهان ووڵام بدەنەوە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە لە کاتی شەڕی سارد ەوە تاکوو ئێستا ٦٦٪ ی بۆمبهاوێژەکانی هیزی ئاسمانی ئەمریکا وێران بوونە .
هەروەها ووتی : " هێزی ئاسمانی ئێمە ئێستا نیوەی ئەو هێزانەیە کە ئەرتەشی عێراق ی لە ساڵی ١٩٩١ دا شکست دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە