پەیامی کورد ... ژنانی بەندکراوی بەندیخانەی ئۆرمیە بەم هۆکارەوە دەستیان بە مانگرتن کرد .
ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ئۆرمیە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لەم بەندیخانەیەدا و بێ ئاگایی بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە دەستیان دایە مانگرتن .
لە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ ەوە نزیکەی ١٤٠ ژنی بەنکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ئۆرمیە ، لە کاردانەوەیەک و دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هێڵانەوەی بەندکراوانی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا لەم بەندە و هەروەها سەردان نەکردنی پزیشک و نەگواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە ، دەستیان دایە مانگرتنی خواردن .
بە پێی ئەم راپۆرتە لە ئێستادا لانیکەم ٤ بەندکراوی ژن کە بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە ، لە یەکیک لە بەندەکانی ژنان دا لەگەڵ هاوبەندی و زیندانیانی دیکە لە بەندیخانەدان .
داواکاری بەندکراوان بۆ پاراستنیان لە بەشی تەندرووستی بۆ پێشگرتن لە تووشبوونی بەندکراوانی دیکە بە کۆرۆنا ش لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەکەوە تاکوو ئێستا بێ ووڵام ماوەتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە