ته‌ندروستی عێراق: له‌ ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا ده‌بن لە جۆری نوێی ڤایرۆسەکەن

ته‌ندروستی عێراق: له‌ ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا ده‌بن لە جۆری نوێی ڤایرۆسەکەن

پەیامی کورد … ته‌ندروستی عێراق: له‌ ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا ده‌بن لە جۆری نوێی ڤایرۆسەکەن

 

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا عێراق روبه‌روی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا بۆته‌وه‌و ئاماری توشبوان و مردن له‌ به‌ربززنه‌وه‌دایه‌، بەرێوەبەری گستی تەندروستی رەسافە روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: زۆرینەی ئەو کەسانەی لە عێراق تووشی کۆرۆنا دەبن لە جۆری نوێی ڤایرۆسەکەن و روشی تەندروستیان ناجێگیرە .

 

بەشار عەبدول لەتیف بەرێوەبەری گستی تەندروستی رەسافە رایگەیاند: تەواوی ھەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی نوێی کۆرۆنا، کە زۆرینەیان توشبووی جۆری نوێی ڤایرۆسەکەن و، رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

بەرێوەبەری گستی تەندروستی رەسافە وتیشی: داوامان كردووه‌ وەزارەتی تەندروستی ھاوکاریمان بکات بۆ دابینکردنی شوێنی زیاتر بۆ توشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا.

جێگه‌ی باسه‌، له‌ ئێستادا عێراق روبەروی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا بۆتەوە و، ئامارەکانی توشبوون رۆژانە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووەو، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تەنھا دوێنێ چوارشەممە حەوت ھەزار و ٣٠٠ کەسی تر لە عێراق توشی کۆرۆنا بوون و ٣٠ توشبووش گیانیان لەدەستداوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە