پەیامی کورد ... دوو بازرگانی ماددە سڕکەرەکان لە هەولێر دەستبەسەر کران
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگهیاند: " دوو كهس دەستبەسەر کراون كه ٢٥ کیلۆ گرام ماددهی هۆشبهریان پێبووه".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگهیاندووه: "بە هەماهەنگی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر دوو کەس دەستگیرکراون کە ٢٥ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له راگهیهندراوهكهدا ئاشكراشیكردووه:" ئەو تۆمەتبارانە ماددە هۆشبەرەکەیان لە سلێمانییەوە بردووەتە هەولێر و بەپێی ماددەی ١٤ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە