بەپەلە ... کۆشکی سپی ڕاگەێندراوێک لە سەر ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بڵاو دەکاتەوە

بەپەلە    ...   کۆشکی سپی ڕاگەێندراوێک لە سەر ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...     کۆشکی سپی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە .

کۆشکی سپی ڕاگەیندراوێکی بڵاویکردەوەو ڕایگەیاند : بەم زوانە تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا دەستپێدەکات، "ئەمریکا نە هاوکاری دەبێت و نە رێگریشی لێدەکات".
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی ڕاگەیندراوێکی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند : "بەمزوانە تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات".

کۆشکی سپی لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا ناکەن و هاوکاری نابن، هاوکات بەربەستیش بۆ ئۆپراسیۆنەکە درووستناکەن"

ئەوەش خراوەتەڕو، "ئەمریکا خەلافەتی داعشی لە ناوچەکەدا تێکشکاند، بەڵام چیدیکە ئامادەیی لەو ناوچانە نابێت کە ئۆپراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت و هەروەها تورکیاش بەرپرس دەبێت لەو چەکدارە داعشانەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە ناوچەکە دەستگیرکراون".
سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا لە ڕاگەیندراوێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی ترامپ و ئەردۆغان ڕایگەیاندوە : ئەردۆغان جەختی لە درووستکردنی ناوچەی ئارام كردوەتەوە وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی "مەترسى تیرۆر" لەسەر ووڵاتەكەی.
هاوكات هەردوو سەرۆک گفتوگۆ لەسەر ڕەخساندنی هەل ومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ زێدى خۆیان كردوە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیندراوەكە، لەسەر بانگهێشتی ترامپ، بڕیارە مانگی داهاتوو ئەردۆغان بچێتە واشینتۆن و كۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجامبدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە