ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی شپیگل بە هۆکاری " درۆکردنی زۆر گەورە " دەرکرا

ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی شپیگل بە هۆکاری " درۆکردنی زۆر گەورە " دەرکرا

پەیامی کورد ...  حەفتەنامەی شپیگلی ئاڵمانی دەڵێ کلاووس ڕێدۆتسیۆس ، هەوڵنێری ئەم بڵاوکراوەیەی کە هەوڵی تەزویر کردنی ڕاستییەکان لە چەندین مەقالەی خۆی کردبوو ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی دێسەمبەر دەرکردووە .

حەفتەنامەی شپیگل کە شوێنی کاری کلاوس ڕێدۆتسیۆس ە لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە تا ئێستا بوو لە بەیاننامەیەکدا ووتوویەتی کە ئەم هەواڵنێرە " لە ئاستی بەرفراواندا بە تەزویری ڕاستییەکان " لە مەقالەکانی خۆیدا خەریک بووە و تەنانەت لە کەسایەتیگەلی ناراست و یا کەسانێک بە ناونیشانی سەرچاوە بە کاری هێناوە کە هیچکات لەگەڵ ئەوانەدا چاوپێکەتنیشی نەکردووە .

شپیگل هەروەها دەڵێ کە بە ووتەی خودی ئەم ڕۆژنامەنووسە ناوەڕۆکی لانیکەم چواردە مەقالە لە ٦٠ مەقالەی ئەو لەم حەفتەنامەیەدا دەستکاری کراوە و ناڕاست بوونە بەڵام ئەم حەفتەنامەیە بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی سەبارەت بە باقی مەقالاتەکانی دیکەی ئەو بەردەوام دەبێت .

هەندێک لە مەقالاتە دەستخۆشی لێکراوەکان وەکوو " منداڵانی شیر " سەربارەت بە دوو منداڵی عێراقی کە لە ڕێگای داعشەوە ڕفێندرابوون یا ڕاپۆرتی " ژمارە ٤٤٠ " دەربارەی بەندکراوانی گوانتانامۆ لە نموونە کارەکانی ئەم هەواڵنێرەیە کە ڕاستی بوونی ئەوان کەوتوەتە بن پرسیار .

کلاووس ڕێدۆتسیۆس ٣٣ ساڵە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە کاری خۆی وەکوو هەواڵنێری ئازاد دەست پێکرد . ئەو لەم ماوەیەدا دوو جار  خەڵاتی هەواڵنێری " ئێس ئێن ئێن " ، جارێک خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ئەورووپا و چوار جار خەڵاتی " هەواڵنێری ساڵ " ی ئاڵمانیای بۆ خۆ بردەوە  . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە