پەیامی کورد ... ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری کردنی ڕووسیا ڕاگەیاند .
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند : ووڵاتەکەی ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ رووسیادا لەبابەتی بەگژداچوونەوەی "تیرۆری ئەتۆمی".
کریستۆفەر فۆرد، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباریی ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی پەرەسەندنی ئەتۆمی لەمیانەی وتارێکدا لەپەیمانگای هێنری ستیمۆن ڕایگەیاند : "بابەتی بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی گرنگترین بابەتی هاوکاری نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رووسیا دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی چەندین ناکۆکی هەیە لەنێوان واشنتن و مۆسکۆدا، بەڵام لەبابەتی بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی وا دەردەکەوێت هاوکاریەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت ئەوەش "کارێکی نامۆ و جێی سەرسوڕمانە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە