باسی لەوەشکرد، زانیاری دیاریکراومان لەبارەی کات و شوێنی ھێرشەکەی سەر ئیسرائیلەوە لەلایەنی ئێرانی وەرنەگرتووە، بەڵام ھەواڵگرییەکی بەھێزمان ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا ھەوڵ بۆ ململانێ لەگەڵ ئێران نادات و جەنگێکی بەرفراوانترمان لە ناوچەکە ناوێت، بەڵام ھەموو رێوشوێنکی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی ھێزەکانمان، ئیسرائیل خۆی بڕیاردەدات لەوەی ئایا وەڵامی ھێرشەکەی ئێران دەداتەوە یان نا، بەڵام ئێمە توندبوونەوەی بارودۆخەکەمان ناوێت و رێگری لێدەکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە موشەکە بالستییەکانی ئێران کە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا، لە ھەولێر خرایەخوارەوە، ئێران سەلماندی توانای ھەیە ھێرش بکات، لەوانە ھێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە