پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : حکوومەتی عێراق بە پێی پێویست شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی دابین نەکردووە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كۆی گشتی پرۆسەی ڕێككەوتنی بەغدا و هەرێم، حكوومەتی عێراق وەكوو پێویست نەهاتووەتە پێشەوە بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە دیدارێكی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە میدیا عەرەبی و عێراقیەكان رایگەیاند، هۆكاری رێكنەكەوتن لەگەڵ عێراق ئەوە نییە، كە داهاتەكان بۆ حكوومەتی ناوەند ناگەڕێننەوە، بەڵكوو بابەتەكە ئەوەیە كە لە كۆی گشتی پرۆسەكەدا، حكوومەتی عێراق وەكوو پێویست نەهاتووەتە پێشەوە بۆ دابینكردنی شایەستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێم وتی، هۆكاری ئەوەی ئەو بڕە كەمە لە كارەبا بەرهەم دەهێنن دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی "سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبا، بەڵام ئەگەر بگەین بە رێككەوتنێك لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی، بەشێوەیەكی هاوبەش دەتوانین سوود لە تواناكانی هەرێمی كوردستان وەربگرین و ئەگەر حكوومەتی فیدراڵی بەشی پێویست سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا دابینبكات، ئەوكات نەك دەتوانین ٢٤ كاتژمێر كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، بەڵكوو دەتوانین كارەبای ژمارەیەك شاریش لە عێراق دابینبكەین، لەوانە كەركووك، مووسڵ و تكریت".
مەسروور بارزانی لەبارەی لەشكركێشی و هێرشەكانی سوپای توركیاشەوە بۆ سەر خاكی هەرێم، ئاماژەی بەوەكرد، هۆكاری هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم بۆ بوونی پەكەكە دەگەڕێتەوە. جەختیشیكردەوە، كە بوونی پەكەكە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵكی مەدەنی ناوچە سنوورییەكان.
هەر لە دیدارەكەدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، هیوادارن پەكەكە رێز لە مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان بگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە