دەستپێکی درووستکردنی کارگە بۆ بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا

دەستپێکی درووستکردنی کارگە بۆ بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا

پەیامی کورد     ...    دەستپێکی درووستکردنی کارگە بۆ بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا .

کۆمپانیای ڕووسی " کرۆنشتات " درووستکردنی یەکەمین کارگەی تایبەتمەند لە ڕووسیا بۆ بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فڕۆکە گەلی بێفڕۆکەوانی سەربازی دەست پێکردووە  .

بە پێی ڕاپۆرتێک دەزگای ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند خستنە ڕێی ئەم کارگەیەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بۆ مانگی نۆڤەمبەر بەرنامەی بۆ ذارێژراوە .

کۆمپانیای کرۆنشتات پەرەپێدەر و سازندەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " ئینۆخۆدۆتس " ("Inokhodets") بە ناوبانگ بە ئۆریۆن "Orion") ە . ئەم جۆرە لە فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوانی دەتوانن لانیکەم ٢٠٠ کیلۆگرام باری شەڕیان پێبێت و لە سووریا بۆ هێرش بۆ سەر تێرۆریستانی نیودەوڵەتی کەڵک یان لی وەرگیراوە . نموونەگەلی شناسایی و جگە لە سەربازی ئەم جۆرە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە ش بوونی هەیە .

ڕاگەێندراوە کە کارگەی نوێی لە شاری دووبنا ، لە ناوەندی شاری مۆسکۆ یە و ڕێژەی سەرمایەگوزاری لەم پڕۆژەیەدا زیاتر لە ٤ میلیارد ڕووبل نزیکەی " ٥٢ میلیۆن دۆلار دەبێت ". ئەم کۆمپانیایە هەروەها ڕایگەیاند کە کاارگەی فڕۆکەسازی بێفڕۆکەوان ئیش و کاری هەمیشەیی و دائیمی بۆ زیاتر لە ١.٥ هەزار کەس دەستەبەر دەکات و زیاتر لە ٩٠٠ میلیۆن ڕۆبل ماڵیاتی ساڵانە نزیکەی ١٢ میلیۆن دۆلار بە بوودجەی ووڵاتەکەی زیاد دەکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە