پەیامی کورد ... وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەبارەى دابەشکردنى موچە زانیاری دهخاتهڕوو
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدهگهیهنێت، داوایان لە حکومەتى عێراق کردووە شایستە داراییەکانى چەند مانگى کۆتایى ئەمساڵ ڕەوانەى هەرێمى کوردستان بکەن و لەکاتى ناردنیدا موچەى فەرمانبەران دابەش دەکەن.
ئهمرۆ چوار شهممه ٢٣ ی كانونی یهكهمی ٢٠٢٠ جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەمساڵدا هەشت موچەی داوەتە فەرمانبەران و لەکاتێکدا حکومەتی عێراق تەنها شەش مووچەی ڕەوانە کردووە و بۆ ئەوەش داوای ڕەوانەکردنی ئەو شەش مووچەی دیکەمان کردووە و هەرکات بڕیار لەبارەی ناردنی درا ئەوکات ئەوەی قەرزکراوە بۆ مووچەی ئەم مانگە دەدرێتەوە و ئەوی دیکە دەدرێتە مووچەی فەرمانبەران".
جوتیار عادل ئهوهشی خستهروو: شاندەكە ئەوەیان دوپاتكردەوە، ھیچ ھۆكارێك نەماوە بۆ تەمویلنەكردنی ھەرێمی كوردستان، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، جەختی كردەوە كە پێویستە حكومەتی فیدراڵ، بەزوترین كات پشكی ھەرێم بەپێی یاساكە بنێرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانئاماژهی بهوهش كرد، سەرۆکى حکومەتى هەرێم داواى کردووە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە