ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەڕەشە لە عێراق دەکات و هۆشداریی دەداتە عێراق، ئەگەر رێگریی لە چالاکییەکانی پەکەکە نەکات، ئەوا تورکیا ئۆپەراسیۆن لە قەندیل و شنگال دژی پەکەکە ئەنجام دەدات.
شەوی چوارشەممە 28/3/2018، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە و تاوتوێی رەوشی ناوخۆیی تورکیا و ناوچەکە کراوە.
دوای کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هۆشداریی داوەتە عێراق، بەوەی ئەگەر رێگریی لە چالاکییەکانی پەکەکە نەکات، ئەوا تورکیا ئۆپەراسیۆن لە قەندیل و شنگال دژی پەکەکە ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیێک، تورکیا دەتوانێت کارتێکی دیکەی فشار لە دژی عێراق بەکار بهێنێت ئەویش بە گرتنەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فوراتە، کە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ ئاژەڵداری و کشتوکاڵ پشتی پێ دەبەستێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە