بڵاو بوونەوەی ناوەڕۆکی هاوکاری سەربازی ڕووسیا بە ووڵاتی لۆبنان

بڵاو بوونەوەی ناوەڕۆکی هاوکاری سەربازی ڕووسیا بە ووڵاتی لۆبنان

بە پێچەوانەی پڕۆپاگەندەکانی میدیاکان ، لۆبنان لە یارمەتی سەربازی ڕووسیا دەستی نەکشاندوەتەوە .

بە پیی ڕاپۆرتێک ، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی لۆبنان جۆرج شابان سەبارەت بە وەرگرتنی هاوکاری سەربازی لە لایەن ڕووسیاوە بۆ لۆبنان ووتی کە ئەم دوا کەوتنە لەوەوە دەست پیدەکات کە بڕیاردرا تاکوو ئەم هاوکاریانەی کە ئاماژەی پیدراوە بە وەزارەتی بەرگری لۆبنان نە ، بەڵکوو بۆ وەزارەتی کاروباری ناوخۆیی بسپێردرێت . بنکەی میدیایی " سەعد ئەلحەریری " سەرۆکوەزیرانی لۆبنان بە بڵاو کردنوەی بەیاننامەیەک ، هەواڵی ڕۆژنامەی " الاخبار " ی لە سەر ئەوەی کە دژایەتی ئەم ووڵاتە بە هاوکاری کردنی چەک و تەقەمەنی ڕووسیای بە درۆ خستەوە و ئەوی بە ناڕاست ناو برد .

دەفتەری " ئەلحەریری " جەختی کردەوە کە لۆبنان ڕەزامەندی خۆی بە لایەن ڕووسی ڕاگەیاندووە و بڕیارە ئەو چەکانەی کە دیاری کراون بۆ ووڵاتی لۆبنان بدرێتە دەستی پۆلیسی لۆبنان کە سەر بە وەزارەتی ووڵاتە .ڕۆژنامەی " الاخبار " ی لۆبنان دوێنێ هەواڵیدا کە ئەم ووڵاتە بە فشاری ئەمریکا هاوکارییەکانی چەک و تەقەمەنی ووڵاتی ڕووسیای کە بەهاکەی ٥ ملیۆن دۆلار بووە ڕەت کردووەتەوە .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها نووسی کە لۆبنان ماوەیەک پێش ئێستا لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەم ووڵاتەدا بە هەناردنی نامەی فەرمی بۆ بەشی سەربازی ئەم ڕۆژنامەیە نووسی کە لۆبنان ڕۆژی ٢٢ ی نۆڤەمبەر بە هەناردنی نامەی فەرمی بۆ بەشی سەربازی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەیرۆت ، دژایەتی خۆی بۆ وەرگرتنی هاوکاری چەک و تەقەمەنی ڕووسیا ڕاگەیاندووە . بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە ، ئەم دژایەتی کردنە بە بیانووی ئەوەی کە ئەو چەکو تەقەمەنییانەی کە ووڵاتی ڕووسیا بۆ ئەوانی هەناردووە لەگەڵ ئەو چەکانەی کە ئەرتەشی لۆبنان بەکاری دەهێنێت لە بواری تەکنیکییەوە یەک ناگرن و فەرقیان هەیە .

الاخبار هەروەها رایگەیاند دژایەتی لۆبنان بە ڕواڵەت بە هۆی تەکنیکییەوە ڕووی داوە بەڵام ناوەڕۆکی ئەو سیاسی بووە .

بەڵام دەفتەری سەرۆکوەزیرانی لۆبنان لە سەر سەربەخۆیی ئەم وولاتە لە هاوکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا لە بواری پێدانی چەک بە جەخت کردنەوە و ئەو قسانەی کە هەیە لە سەر ئەوەی کە ئەم هاوکارییانە بە درۆ بخرێتەوە .

هاوکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ لۆبنان بریتییە لە چەندین تەن ماددەی تقەقمەنی و هەروەها ئامێری سەربازی دیکە . ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاندبوو کە هۆی دژایەتی ئەرتەشی لۆبنان بۆ ئەم هاوکارییە سەربازییە ، بە بیانووی یەک نەگرتنی ئەو ماددە تەقەمەنی و چەکانەی کە دیاری کراون لەگەڵ چۆنیەتی و شێوەی ئەو چەکانەی کە لە ئەرتەشی لۆبنان بە کار دێت لە پەیوەندی دایە و هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بابەتی سیاسی دا نییە . ئەمریکا گەورەترین ووڵاتە کە بەشی چەک و تەقەمەنی ئەرتەشی لۆبنان بەدی دەهێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە