وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەستیپێكرد و بەگوێرەی زانیاریەكانیش، لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە دەكرێت، لەئێستاشدا وەزارەتەكان ڕاسپێردراون تا بەزووترین كات لیستی مووچە ئامادە بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی ئەمساڵ دەستپێكردووەو لەو چوارچێوەیەشدا، داوا لەوەزارەتەكان كراوە لیستی مووچەی فەرمانبەرەكانیان ئامادە بكەن .
هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە وەزارەتی دارایی، لەئێستادا دەست بەكۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ كراوەو چاوەڕوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانیش دەكرێت، تا داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕەوانەی دارایی بكات، دواتریش لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەدرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، پلانی حكومەت بەو ئاڕاستەیەدا دەبێت، دواكەوتنی مووچە نەمێنێت و هەوڵیش بدرێت تاكۆتایی ساڵ هەر 12 مانگەكە ڕێك بكرێتەوە ن واتە مانگ بۆ 25 ڕۆژ كەمبكرێتەوە بەجۆرێك لە كۆتایی ساڵدا فەرمانبەر كۆی مووچەكانی ساڵەكەی وەرگرتبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە