سێ بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بەغدا کوژران

سێ بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بەغدا کوژران

پەیامی کورد … سێ بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بەغدا کوژران

 

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی دەورووبەری بەغدا چەند سەرکردەیەکی داعش کوژراون و ژەمارەیەک چەکداری دیکەی ئەو گروپەش دەستگیرکراون.

 

لیوا  یەحیا رەسول  وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی دژەتیرۆر لەدژی پاشماوەکانی داعش و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگیریەکان، لە چەند ناوچەیەکی دەورووبەری بەغدا ژمارەیەک تیرۆریستیان کوشتووە و ژەمارەیەکیش دەستگیرکراون.

 

وتیشی، لە ناوچەی ڕەزوانیە و زێدان کە داعش بە ویلایەتی باشور ناوی دەبات، هێزەکانی دژەتیرۆر ئەبو ئوسامە بەرپرسی ئیداریی و ئەبو رەبیع بەرپرسیی ئەمنی و ئەبو سارە بەرپرسی شەرعیی ئەو یەکەیەی داعشیان کوشتوە.

 

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ تیرۆریستە بەرپرسیارن لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیرانی بەغدا.

 

ڕاشیگەیاند، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا ژمارەیەک ئەمیر و چەکداری دیکەی داعش دەستگیرکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە