نۆ هەزار قوتابی لە کرماشان تەبلێتیان نیە و لە خوێندنی ئانلاین بێبەشن

نۆ هەزار قوتابی لە کرماشان تەبلێتیان نیە و لە خوێندنی ئانلاین بێبەشن

پەیامی کورد ... نۆ هەزار قوتابی لە کرماشان تەبلێتیان نیە و لە خوێندنی ئانلاین بێبەشن

 

لە ئێستادا کە کۆرۆنا پێی ناوەتە پیکی سێهەم و دۆخ بەرەو خراپتربوون دەڕوات و خوێندن بەگشتی بووەتە ئانلاین، ٩ هەزار قوتابیی کرماشانی تەبلێتیان نییە کە ئەمە دەبێتە هۆی بەجێمانیان لە خوێندن.

 

"هووشەنگ بازوەند" پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەی شورای جێگرانی پارێزگاریی کرماشاندا ڕایگەیاندووە لە پیکی یەکەم و دووەمی کۆرۆنادا توانیومانە چالاک بین لە کۆنترۆڵی نەخۆشییەکەدا، بەڵام پیکی سێهەم زۆر مەترسیدارترە و دۆخی پارێزگا باش نییە.

 

ناوبراو ڕایگەیاندووە ئەگەر لە پیکی یەکەم و دووهەمدا ڕۆژانە ٧ تا ٨ کەس دەمردن ئێستا ڕێژەی گیان لەدەستداوان لەڕۆژێکدا دەگاتە ١٨ کەسیش.

 

"بازوەند" هەروەها ڕایگەیاندووە ٦ شار لە پارێزگای کرماشاندا دۆخیان پڕ مەترسییە و نەخۆشییەکە لە پارێزگادا بەرەو خراپتر بوون دەچێت.

 

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم بۆ چارەسەریی نەبوونی تەبلێت بۆ خوێندکاران وتوویەتی دەبێ خێرخوازان هەوڵ بدەن بۆ کڕینی ٩ هەزار تەبلێت بۆ قوتابییان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە