ڕسواییەکی گەورە لە ناسڕییە ی عێراق دەدۆزرێتەوە

ڕسواییەکی گەورە لە ناسڕییە ی عێراق دەدۆزرێتەوە

پەیامی کورد     ...   ڕسواییەکی گەورە لە ناسڕییە ی عێراق دەدۆزرێتەوە .

ڕسواییەکەی گەورە لە ناسڕییە ی عێراق دەهەژێنێت تا جێگایەک کە کارگەیەکی تەواو ئەمریکی بەرهەم هێنانی ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەی بنت الهدی دۆزرایەوە کە جیگای باسە ئەم ئۆکسیژنە هیچ کات بۆ نەخۆشان بە کار نەهاتووە 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە عێراق نیووز سەرچاوەیەک لە پارێزگای زیقاری عێراق لە ووتووێژ لەگەل ئاژانسی هەواڵی عێراق دا ڕایگەیاند : لەم کارگە ئەمریکییە دا ئۆکسیژن بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی بنت الهدی بەرهەم دەهات کە هیچ کات کەلکی لێوەرنەگیراوە . ئەو ئۆکسیژنانەی بەرهەم هێنراون لەگەڵ پاکێتی ئاودا داپۆشرابوون .

هێشتا دیار نییە کە بۆچی ئەم کارگەیە داخراوە و چ هەنگاوێکی یاسایی لە بەرامبەر بەڕێوبەرانی ئەم نەخۆشخانەیە دەگیرێتە بەر .

ئەم کارگەیی بەرهەم هێنانی ئۆکسیژنە ئەمریکییە ڕۆژانە ٤٠٠ بۆتڵ ئۆکسیژن بەرهەم دەهێنێت ە ئەمە دەتوانێ پێداویستی نەخۆشخانەکە بۆ ئۆکسیژن دابین بکات .

شاندی بەرپرسی نوێی ئەم نەخۆشخانەیە پەیمانی داوە کە کێشەی کەمبوونی ئۆکسیژن لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا چارەسەر بکات .

وەزارەتی تەندرووستی عێراق هیزەکانی ئەمنییەتی و وەزارەتی پیشەسازی و بەڕێوبەرایەتی پێشووی نەخۆشخانەی بەرپرسیاری دۆخی ئاڵۆزی ئیستای نەخۆشخانە زانی 

ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە بەردەوامی دا وەزارەتی پیشەسازی بە تاوانبار زانی لە درەنگ خستن و کەم و کورتی لە دابەش کردنی ئۆکسیژنی پێویست و ووتی : جگە لەوەی کە ئۆکیسژنی پێویست بە شێوەی بەلاش نییە و بە نەخۆشان دەفرۆشرێت و دەبێ بڵێین و جەخت دەکەینەوە کە ئەم ئۆکسیژنە بە پێی پێویست نییە و کوالیتییەکی باشیشی نییە 

لە شاری ناسڕییە # لە ژێر ناوی " ناسڕییە دەخنکێت " خراوەتە ڕێ و لەوێدا چالاکانی مەدەنی داواکاری گەیاندنی یارمەتی ئۆکسیژنن بۆ شارەکەنا کە ژمارەی قوربانیانی ئەو شارە بە هۆی کەمبوونی ئۆکسیژنەوە لە حاڵی زیاد بوونی بەرچاوە .

موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە دوای ئەوەی کە کێشە لە پاریزگای زی قار گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی داوای لە وەزارەتی پیشەسازی کردووە کە هەر چی زووە ئۆکسیژنی پێویست بۆ ئەم پارێزگایە دابین بکرێت . هەروەها جەختی کردووەتەوە ئەو کەسانەی کە بەرپرسیاری کەمبوونی ئۆکسیژنن لەم شارەدا دەبی شناسایی بکرێنو بە جەزای خۆیان بگەن .

هەندێک لە میدیاکانی راگەیاندنی عێراق ئەمڕۆ رایانگەیاندووە کە لەوانەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغەی هاتن و چوون بگیرێتە بەر .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە