پەیامی کورد ... سروە عەبدولواحید، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
سروە عەبدولواحید ، رایگەیاند : پەیوەندی بە جوڵانەوەی نەوەی نوێوە کردووە.
سروە عەبدولواحید، ئەندامی پێشوی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاندوە، "بەشێوەیەکی فەرمی کارکردنی خۆم لە ڕیزەکانی نەوەی نوێ وەک خۆبەخشێک لە پێناو بەردەوامی داواکاری چاکسازی ئیداری و ئابووری و سیاسی لە ووڵاتدا ڕادەگەێنم".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە گوێرەی ئەو ڕووداوانەی بەگشتی لە عێراق و لە کوردستان بەتایبەتی دەبینرێن هەموو حزبە کوردییەکان جگە لە نەوەی نوێ، سەرقاڵی دابەشکردنی کێکی دەسەڵاتن و هیچ بەرگرییەک لە مافی هاووڵاتی عێراقی ناکەن".
نەوەی نوێ لە لایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکایەتی دەکرێت و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایاری 2018 بۆ پەرلەمانی عێراق ٤ کورسی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی هەمان ساڵ بۆ پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەستبهێنێت.
سروە عەبدولواحید لە ڕاگەێندراوەکەدا دەڵێت، "نەوەى نوێ كار دەكات لە پێناوى گەیشتنی ئامانجەکانی گەنجان و دابینکردنی سەقامگیری بۆ ژیانی ئافرەتان و هێنانە ئارای هەموو بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان، ئەمەش لە رێگەی بەرنامەیەکی تەواو کە ببێتە هۆی بەرەو پێشبردنی ئابوری وڵات پشتیوانی دەکەین بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و خاڵی لە گەندەڵی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە