پەیاما کورد ـ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدرالی لە سنووری داقوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی داقووق سەر بە پارێزگای کەرکووک بە بی کەی سی و چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی پۆلیسی فیدرڵی.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە لەو هێرشەدا پۆلیسێکی فیدراڵی کوژراوە وچەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هیزە عێراقیەکان لە ناوجەی داووەدەی خورماتوو، ٧ سەربازی عێراقی بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە