پەیامی کورد ... سەرۆكی كۆمیسیۆنی نۆژەنكردنەوەی قەڵاتی هەولێر رایگەیاند، هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار تەرخان كراوە بۆ ئەوەی قەڵاتی هەولێر بە شێوەیەكی مۆدێرن نۆژەن بكرێتەوە، لە ئێستاشدا نۆژەنكردنەوەكە دەستی پێكردووە و قەڵاتی هەولێریش دەبێتە شوێنێكی مێژوویی و كولتووری و گەشتیاریی گرنگ.
نیهاد قۆجە، سەرۆكی كۆمیسیۆنی نۆژەنكردنەوەی قەڵاتی هەولێر ڕایگەیاند : "ماوەی چەند ساڵێك بوو بە هۆی قەیرانی داراییەوە نۆژەنكردنەوەی قەڵاتی هەولێر راگیرابوو، بەڵام لە ئێستادا دەستی پێكردووەتەوە و هەندێك پارەمان بۆ تەرخان كراوە، لەوانە، شێخ باز دوو ملیۆن دۆلار و یەکیتی ئەورووپاش شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریان تەرخان كردووە، بەڵام رەنگە ئەوەی یەکیتی ئەورووپا هەمووی نەگات، چوونكە یوئێن و یونسكۆ ئیشی ئیدارییان زۆرە، بەڵام بەشێكی باشی پارەكە هەر دەگات".
قۆجە روونیشی كردەوە: "لە ئێستادا لە هەشت شوێن دەستیان بە نۆژەنكردنەوە كردووە و خانووەكان نۆژەن دەكەنەوە و جادەی ناوەند تا خوارەوە تەواو دەكرێت و هەروەها ژێرخانەكەی و زێراب و ئاوی تەواو دەكەن و كارەبا و ئەنتەرنێتیشی بۆ دابین دەكرێت، بۆیە دەكرێتە شوێنێكی مێژوویی و كولتووری و گەشتیاریی زۆر زۆر گرینگ و باڵاخانە و رێستورانتیشی لێ دروست دەكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە