لە هەرێمی کوردستان ئامارێك سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوان بڵاودەكرێتەوە

لە هەرێمی کوردستان ئامارێك سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوان بڵاودەكرێتەوە

پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان ئامارێك سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوان بڵاودەكرێتەوە

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ژمارانەی لەبارەی دانیشتووانی هەرێم لە عێراق بڵاو دەکرێنەوە، هیچیان ڕاست نین و ئێمە بە شێوەیەکی زانستی کارێکمان کردووە لەبارەی ژمارەی دانیشتووان و لەمساڵدا رایدەگەیەنین.

سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند، ئەو رووپێو و ئامارانەی کە حکوومەتی عێراق ناوە ناوە رایاندەگەیەنێت، هەموویان بە شێوەی تەخمینین و لەخۆیانەوە ژمارە رادەگەیەنن، بۆیە ئەوەی ئەوان باسی دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، لای ئێمە جێگەی پرسیارە و ڕاست نین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە کارێکمان کردووە لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانمان، کە وەکو ئەوانەی عێراق نییە و بە شێوەیەکی زۆر زانستیانە کراوە، کە بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامەکەی رابگەیەنین، کە ژمارەی دانیشتووان لە 2021 تاوەکو 2030 خەمڵاندنێکمان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆتایی ئەم مانگەشدا دوو رووپێوی دیکە رادەگەیەنین، ئەوانیش کار و بێکاری و دامەزراوە زۆر بچووک و مامناوەندەکانن، کە بە شێوەیەکی مەیدانی ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی بزانین پڕۆژەکانی زۆر بچووک و بچووک و مامناوەند لە چ ئاستێکدان و چەند کەس کاریان تێدا دەکات و داهاتیان چەندە، کە ئەوەیان هاووڵاتی ئاسایین و دەمانەوێت بزانین دۆخی کار لە هەرێمی کوردستان چۆنە. ووتیشی، بۆ رێژەی هەژارییش تا ئێستا هیچ نەکراوە، چونکە ئاسان نییە و عێراقیش هەر ژمارەیەک رابگەیەنێت، نادروستە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە