لێکدانەوەی ئاست بەرزی ئامادەیی ڕەزمی سۆخۆی – ٣٤ لە لایەن میدیاکانی چینییەوە

لێکدانەوەی ئاست بەرزی ئامادەیی ڕەزمی سۆخۆی – ٣٤ لە لایەن میدیاکانی چینییەوە

پەیامی کورد    ...   لێکدانەوەی ئاست بەرزی ئامادەیی ڕەزمی سۆخۆی – ٣٤ لە لایەن میدیاکانی چینییەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " هۆوانکییۆ شیبائۆ " ی چین ، ئاست بەرزی بۆمب هاوێژی ڕووسی " سۆخۆ – ٣٤ " لە باقی فڕۆکە شەڕکەرەکان بە ئاستێکی بەرزی ئامادەیی ڕەزمی ئەوەوە پەیوەندیدارە .

نووسەرانی ئەم مەقالەیە لەسەر مانۆڕدانی زۆر باش ، خێرایی بەرز و زەڕادخانەی پڕهێز بۆ لەناوبردنی ئامانجگەلی زەوینی و دەریایی بۆمبهاوێژی ڕووسی ئاماژەیان کردووە کە لە تایبەتمەندییەکانی ڕەزمی فڕۆکەی ڕووسی یە بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئامانجە زەوینییەکان .

فڕۆکەگەلی شەڕکەری بۆمب هاوێژی دوو سەرنشین و دوو ماتۆڕەی جیت ی تووربۆفۆن درووستکراوی کۆمپانیای ئاسمانی سۆخۆی لە ڕووسیا کە بە پێی دیزاینی لاسەی فرینی شەڕکەری سۆخۆ – ٢٧ ەوە دیزاین کراوە . نرخی هەر یەک لەم شەڕکەرە بۆمب هاوێژانە نزیکەی ٣٦ میلیۆن دۆلار ڕاگەێندراوە . نەمایش دانی زۆر باشێک کە سۆخۆ – ٣٤ لە سووریا ئەنجامی داوە بووەتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە دەیان نووسراوی سفارشی لە ووڵاتانی جۆراوجۆری دنیاوە بۆ کڕینی هەبێت .

سۆخۆ - ٣٤ توانای هەڵگرتنی ١٤ تەەن لە جۆرەها مووشەک و بۆمبی هەیە . ئەم شەڕکەرە کابینێکی زرێپۆش و پادکارگەلی پێشکەوتووەوە پەیوەست کراوە و توانای هەیە لیدانی تەرکێشگەلی مووشەک و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی چەکگەلی کالیبری ئاست خوارەوەی تەحەمۆل بکات .

کێشی هەستانەوەی ئەم فڕۆکەیە ٤٥/١ تەن ە و لە سیستەمێکی ئامانجگیری دیجیتاڵ کەڵک وەردەگرێت کە لێکدانەوەی هەڵەی لێدانی لە هەر جۆرە دۆخێکی جەوی و کەش و هەوایی دا بە بەرزترین ئاستی چەند مەتر دەگەێندرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە