پەیامی کورد … سەرۆکی پەرمانی ئوردن گەیشتە هەولێر
سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی هاشمیی ئوردن گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، عەبدولمونعیم عەودات، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندێکی حکوومەت، پێشوازی لێکرا.
بڕیارە لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ ببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
هەر لەو سەردانەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبێتەوە.
لەو کۆبوونەوانەدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر - عەممان دەکەن.
ئوردن یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد بەتایبەتی سەرۆک بارزانی هەیە. ئوردن کونسوڵخانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە و هەوڵ دەدات پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە