وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا خشتەیەکی نوێی مووچە رادەگەیەنێت و ئەو وەزارەتانە لەخۆدەگرێت کە مووچەی مانگی (١١)ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
بەپێی زانیارییەکان کە لەسەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردەست کەوتوووە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە ڕادەگەیەنێت کە تائێستا مووچەی مانگی (١١)ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، لەدوای ناردنی بڕی (٣١٧) ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم هەریەکە لە (تەندروستی، پەروەردە، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانی سیاسی، دارایی و رەگەزنامە) بەر لە نەورۆز موچەی مانگی (١١)یان وەرگرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە