پەیامی کورد... ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ٢٨-٢ کۆ دە بێتەوە و بەپێی کارنامەکەش یەکێک لە بڕگەکان گفتوگۆ کردنە لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار.
بەپێی ئەو کارنامەیەی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویکردۆتەوە، لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوودا ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی دەخۆن کە لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمدا ئامادەنەبوون.
ئەوەش ڕاگەیەنراوە، هەر لەو دانیشتنەدا لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران پێک دەهێنرێن، پاشان بەپێی بانگهێشتێک بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە