تێکهەڵچوون و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی سنووریی هێند و پاکستان بەردەوامە

تێکهەڵچوون و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی سنووریی هێند و پاکستان بەردەوامە

پەیامی کورد     ...    تێکهەڵچوون و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی سنووریی هێند و پاکستان بەردەوامە .

هێزەکانی سنووری هێند و پاکستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام لە شەڕێکی قورس دا لە بەرامبەری یەک بەردەوام بوون .

بە پێێ ڕاپۆرتێک ، هێند و پاکستان دوو ووڵاتی دراوسێ لە باشووری ئاسیا بۆ ماەی پێنج ڕۆژە کە لە حاڵی شەڕ و پێکدادانی قورس و گرانن لەگەڵ یەکدی . ئەم دەرگیرییە قورسە لە دوای کوژرانی ٥ کەس لە هێزەکانی سنووری هێند دەستی پێکردووە .

تووندی ئەم دەرگیرییانە لە ناوچەیەک بەناوبانگ بە " خاڵی کۆنترۆڵ " " LoC " کە لە ماوەی نێوان دابەشبوونی کەشمیر لە نێوان پاکستان و هێند هەژمار دەکرێت زیاترە .

بەشی میدیای ئەرتەشی پاکستان ، هێندی تاوانبار بە بەکارهێنانی کەل و پەل و ئاگربارانی قورس و تووندی سەربازی لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەیدا کردووە .

هێند و پاکستان ماوەیەکی درێژە کە لە ناوچەی کەشمیر لە تێکهەڵچووندان پێکەوە و لەم ساڵانەی دواییش دا چەندین جار تاکوو ئاستانەی دەستپێکردنی شەڕی تەواو عەیار پێش چوونە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە