پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە
له كۆبوونه‌وه‌كەدا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، " پلاسخارت " باسی له سه‌ردانی مه‌یدانی خۆی بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه، جێگیركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/8/2019 له دهۆك به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌ورووبه‌ری ساڕ‌ێژ بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به پێویست زانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە