پەیامی کورد... خۆڵبارین شاری کەرکووکیشی گرتەوە
شەپۆلێکی خۆڵبارین لە مووسڵەوە گەیشتە کەرکووک بە هۆییەوە ئاستی بینین کەم بویەوە و پێشبینی دەکرێت ڕوو لە بەغدا بکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی ئابی ٢٠٢٢ شەپۆلێکی خۆڵبارین لە مووسڵەوە گەیشتە پارێزگای کەرکووک و بووە مایەی کەمکردنەوەی ئاستی بینین، لە ئێستاشدا ئاراستەی شەپۆلەکە ڕووی لە بەغدایە.
جێی ئاماژەیە، پێشتر خۆڵبارین شاری مووسڵی گرتەوە و بووە مایەی کەمکردنەوەی ئاستی بینین،
دەزگای کەشناسی پێشبیکردووە، ئاسمان لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ساماڵ بێت، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و خۆڵبارینێکی کەم، ئاماژەی بە دابەزینی پلەکانی گەرماش کردبوو لە دوو ڕۆژی داهاتوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە