پەیامی کورد... تەندروستی عێراق: ١٢٥ خۆپیشاندەر لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون
بە پێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو بریندارانە گەیشتووەتە ١٢٥ کەس، کە ئێستا لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
لەبارەی ڕەوش و ژمارەی بریندارەکانەوە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووبارە ڕاگەیەندراوێکی تری بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو بریندارانەی کە لەلایەن دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی گەیشتوون گەیشتووەتە ١٢٥ بریندار. کە ١٠٠ کەسیان خەڵکی مەدەنین و ٢٥ کەسیشیان سەربازین.
شایەنی باسە وەزارەتی تەندروستی دووپاتی کردەوە سەرجەم دامودەزگاکان و کارمەندانی تەندروستی لە ئامادەباشیدان و هەموو ڕێکارێکی پزیشکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی برینداران دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە