به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده دابه‌ش بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دراون، داوا له‌ژمێریاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كراوه تاوه‌كوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ڕۆژی 4ی 4ی 2018، لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت بنێرنه گه‌نجینه‌كان و به‌زویی ئه‌وكاره ئه‌نجامبده‌ن.
له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه (( وه‌زاره‌تی دارایی خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به‌گوێره‌ی سیستمی نوێی موچه دابه‌ش بكات )).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە