به بیانووی كه‌ڵه‌كەبوونی قه‌رز و نه‌دانی مووچه به كارمه‌ندانی هه‌ردوو كه‌ناڵی NRTی عه‌ره‌بی و NRT2 به‌م نزیكانه په‌خشیان ڕاده‌وه‌ستێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو كه‌ناڵی NRTی عه‌ره‌بی و NRT2 ده‌ستی كه‌وتووه ئاشكرای ده‌كات، به‌منزیکانه هه‌ردوو که‌ناڵی NRTی عه‌ره‌بی و NRT2 په‌خشی ڕاده‌وه‌ستێت. سەبارەت بە ڕه‌وشی ژیانی كارمه‌ندانیشه‌وه ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌كانیان كه نزیكه‌ی سێ مانگه دواكه‌وتووه، کارمه‌ندانی هه‌ردوو که‌ناڵ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ردوو که‌ناڵ کێشه‌ی تێکه‌وتووه بۆیه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا په‌خشی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه ڕاده‌گیرێت.
بەڵام لە ڕاستیدا شاسوار عەبدۆلواحید له‌لایه‌ن گروپێكی نێو شیعه‌كانی عێراقه‌وه به هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاسپێردرواە کە كه‌ناڵێك له به‌غدا بۆ دژایه‌تیكردنی كورد بکاتەوەو سەرپەرشتی بکات.
شایەنی باسە كه هه‌وڵێك له‌لایه‌ن گروپێكی شیعه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی كورد بكرێت له گه‌یشتن به مافه ده‌ستوورییه‌كانیان
ئەمە لە کاتێکدایە شاسوار عه‌بدولواحید له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی خه‌رجكردووه‌و به‌مه‌ش وایكردووه مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كانی بۆ نیوه كه‌مبكاته‌وه و دواجاریش بڕیار له‌سه‌ر داخستنی بدرێت بەڵام لە ڕاستیدا دەیەوێت بە کردنەوەی کەناڵێکی عەرەبی دژایەتی خۆیان زیاتر بەرەوڕووی گەڵی کورد نیشان بدەن بۆ نەگەیشتنی ئەم میللەتە بە ئامانجە ڕەواکانی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە