پەیامی کورد... توانای ئۆکراینا بۆ هەناردەکردنی مانگانە ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆن گەنمە
بەپێی ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ، ئۆکراینا مانگانە ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆن گەنم هەناردە دەکات.
دوابەدوای ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ، وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراینا ڕایگەیاند، کە مانگانە دەتوانێت ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆن گەنم لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە هەناردە بکات.
هەروەها ڕایگەیاند کە هەناردەی گەنم بەرەبەرە زیاد دەکرێت، بە ئامانجی هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە سێ بەندەرەوە لە مانگی ئابدا.
شایەنی باسە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ ڕووسیا مووشەکی ئاراستەی بەندەری ئۆدێسا کرد، نرخی گەنم بە ڕێژەی ١.٨٪ بەرز بووەوە ڕوونیشی کردەوە: ڕاستە ئێمە لەگەڵ ئۆکراینا ڕێککەوتنێکمان واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە، بەڵام لە ڕێککەوتنەکەدا باسی ئەوە نەکراوە، ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینا نەکەینە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە