پەیامی کورد... توندتربوونی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بە دژی ڕژێمی ئێران
فەرماندەی ناوەندی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل وتی: ئامادەکردنی قۆناغە سەربازییەکان بە دژی بەرنامە ناوەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنێکی ئەخلاقییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئاڤیۆ کۆخاوی، فەرماندەی ناوەندی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەیەکی سەربازی بەبۆنەی ناساندنی فەرماندە کۆن و نوێکانی ئەرتەشی وڵاتەکەی، وتی: ئامادەکردنی قۆناغەکانی پشتیوانیی شەڕ بە دژی ڕژێمی ئێران ئەرکێکە کە دەبێت لە ساڵەکانی داهاتوودا حەتمەن جێبەجێ بکرێت، بە تایبەت لەوانەیە بە هەنگاوەکانی بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەوینە ژێر هەڕەشەوە لەلایەن تارانەوە و بۆیە ئەرتەشی ئیسرائیل بە تەواوی خۆی بۆ قۆناغی شەڕ بە دژی بەرنامە ناوەکییەکان و خودی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکات.
ناوبراو هەروە لە درێژەدا وتی: دەوڵەتی ئیسرائیل بە پێداگریی خۆی، خەریکە خۆی بۆ هەنگاوە سەربازییەکان بە دژی ڕژێمی ئێران ئامادە دەکات و دەبێت خۆشمان بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادە بکەین و ئامادەیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هێرش کردنە سەر بەرنامە ناوەکییەکانی ڕژێمی ئێران پلانی بۆ دانراوە و لە ناوەندی ئامادەیی ئەرتەشی ئیسرائیل خەریکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەموو شێوەکانی هێرشی سەربازیش لە خۆی دەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە