هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەردەوامی هەیە، تۆپخانەکانی سوپای ئەو وڵاتەش، بۆردومانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی عەفرین دەكەن.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەعەفرێن رایگەیاندووە، کە "تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکیان لەسنوری کانتۆنی عەفرین تۆپبارانکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی عەفرین لەگوندی مەتینای سەر بە ناحیەی شەرا، کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆری ماددی بەر پرۆژەکە کەوتووە".
دەشڵێت، تۆپخانەکانی تورکیا بەچڕی تۆپبارانی، جندرێس و گۆڕستانی شەھید سەیدویشیان کردووە.
جێی ئاماژەیە (٢٠)ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپراسیۆنی بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکرد، بێ بەزەیانە لەرێگەی ئاسمان و زەوییەوە بۆردومانی ناوچەکە دەکات و بەهۆیەشەوە تا ئێستا دەیان هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.
لەڕۆژی شەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئۆپراسیۆنی عەفرین دەستیپێکرد، شەڕ لە میحوەرەکانی راجۆ و بلبل و شەرا بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە