تورکیا بە زوویی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ تاقی دەکاتەوە

تورکیا بە زوویی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ تاقی دەکاتەوە

پەیامی کورد ... تورکیا بە زوویی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ تاقی دەکاتەوە

 

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کردووە هەفتەی داهاتوو تورکیا سیستەمی بەرگریی ئێس ٤٠٠ی رووسی تاقی دەکاتەوە.

 

بە پێی زانیارییەکان، تورکیا هەموو ئامادەکارییەکانی کردووە تاوەکو سیستەمە رووسییەکە لە نزیک شاری سینۆپ لە کەنار دەریای رەش تاقیبکاتەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک کۆمار کۆبوویەوە.

 

سکرتێری ناتۆ داوای لە تورکیا کرد بە دوای بەدیلی ئێس ٤٠٠ دا بگەڕێت بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای ئەمریکا و ئەوروپا دەبێتەوە.

 

بلومبێرگ نوسیویەتی ئامادەکاری کراوە و ژمارەیەک سەربازی تورکی و هێزی ئاسمانی لەو تاقیکردنەوە قورسەدا بەشداری دەکەن و، ئەوەش نیگەرانیی ناتۆی لێکەوتووەتەوە. 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە